به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له گه‌له‌ری هونه‌ری شاری سنه ۳۶ وێنه به ناوڕۆکی ژنان به‌ڕێوه چووه که هه‌موو وێنه‌گرانی ژنی کوردستانن. ئه‌مه یه‌که‌مین پێشانگای گرووپی وێنه‌گرانی ژنی کوردستانه.
له‌م پێشانگایه که ۳۶ وێنه نمایش کراوه، ۲۱ وێنه‌گری ژن به‌شداریان کردووه و هه‌موو وێنه‌کانیش به ناوه‌ڕکی ژنان گیراوه.
ئێلهام ئێمی، سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌نجومه‌نی کوردیان فوتۆ که له ۳۴ ژنی کورد له ئێران پێکهاتووه له‌م ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه وتی: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ساڵی ۹۵ و به مه‌به‌ستی یه‌کێتی و یه‌کگرتووی وێنه‌گرانی ژنی کورد و ڕێکخرانی توانسته‌کانیان پێکهاتووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه یه‌که‌مین پێشانگای گرووپی وێنه‌گرانی ژنی کورده که ته‌نیا ژنانی پارێزگای کوردستان تێیدا به‌شدارن. له پێشانگاکانی دیکه له دوای ئه‌وه‌ین که وێنه‌گرانی شاره کوردییه‌کانی دیکه‌ش به‌شدار بکه‌ین.
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه له‌م پێشانگایه به‌شدارن: ئێلهام ئێمی، سارا نووری، تینا محه‌مه‌دی، سوره‌یا عه‌لیپه‌نا، رۆژینا واسمی، رۆژین فه‌تاحی، زه‌هرا عه‌باسی، سه‌میرا که‌رمی، سومه‌یه ساعد، سۆما موباره‌کشاهی، سه‌یران فه‌هیم، عالییه ئیسماعیل نژاد، مه‌تا حه‌فسی کوردستانی، موژگان نامی، نیلوفه‌ڕ دادخواه، هانییه که‌ریمی، هێدی غه‌فوری، ژینا نادری، که‌ژاڵ خۆشنهمای به‌هرامی، کیمیا که‌مانگر و شه‌هین عه‌باسی.
شایانی باسه که ئه‌م پێشانگایه تاکوو ۳ خه‌رمانان له دوو نۆبه‌ی به‌یانی ئێواران له گه‌له‌ری هونه‌ری شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment