به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه جه‌ختی کرد: کۆبوونه‌وه‌ی باڵوێزه‌کانی ئه‌ردۆن، تورکیا، عه‌ره‌بستان و کوه‌یت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیستی سائیرون به هاوکاری و ڕۆڵگێڕانی سعوودییه‌کان بووه.
شایانی باسه که باڵوێزه‌کانی چه‌ند وڵاتێکی وه‌ک ئه‌ردۆن، تورکیا، عه‌ره‌بستان و کوه‌یت ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در کۆبوونه‌وه و ئاماده نه‌بوونی باڵوێزی ئێران بووه هۆی خۆشحاڵ بوونی به‌رپرسان و مێدیاکانی دژ به ئێران له عه‌ره‌بستان و ناوچه‌که.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند که سعوودییه‌کان به به‌ڕێوه بردنی ئه‌م کۆبوونه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که په‌یامێک بۆ ئێران بگوازنه‌وه که ڕیاز له عێراق سه‌رکه‌وتوو بووه.
ئه‌و زیادی کرد: من لام وایه که عه‌ره‌بستان کۆبوونه‌وه‌که‌ی ساز کردووه تاکوو ئه‌م په‌یامه به ئێران بدات که ده‌توانێت هێزێکی دژ به تاران له عێراق کۆبکاته‌وه.
جه‌عفه‌ر هه‌روه‌ها وتی: عێراق دژی چوونه به‌ره‌ی وڵاتێکی تره بۆ دژایه‌تی وڵاتێکی دیکه و ئه‌م ڕێچکه‌یه ناگۆڕدرێت وه‌ک چۆن ده‌وڵه‌تی ئێسته دژی بوو.
شایانی باسه که دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ باڵوێزه‌کانی تورکیا، ئه‌ردۆن، سعوودیه و کوه‌یت بێ به‌شداری باڵوێزی ئێران کۆبوویه‌وه.
بۆچوونی ئێوە