به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام و ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی لێدوانی دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه له تویتره‌که‌ی خۆی نووسی: له وڵام دانه‌وه به پێشێل کارییه‌کان و کشانه‌وه‌ی نایاسایی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له به‌رجام و به پێی ڕێنوێنییه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران من هه‌وڵ ده‌ده‌م تاکوو دانوستانێکی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له به‌رجام ماون ده‌ست پێ بکه‌م.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه دوای ئه‌م دانوستانانه بڕیاری خۆمان سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ده‌ین و بڕیاری تارانیش به پێی دابین کردنی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌کانی له به‌رجام له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه ده بئت.
Your Comment