به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌رپرسی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان له کۆنفڕانسێکی مێدیایی ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی خۆشحاڵییه که به هاوڕێی خه‌ڵک بڕێک هه‌وڵ به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم و ڕووداوه‌کانی سه‌رماوه‌ز شکستیان هێنا.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌که‌مایه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کاره تیرۆریستییه‌کان و به‌ر گرتن به سیخۆڕی و کاری تێکده‌رانه‌یه. له ئێستادا له کوردستان ئاستی زانیاریی و ئه‌منیه‌ت یه‌کجار باش و به‌رزه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی گرووپه دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی وتی: بڕێک گرووپ ویستیان له ڕووداوی وه‌ک هه‌ڵبژاردن و ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ڕووداوه‌کانی مانگی سه‌رماوه‌ز بۆ کاری تێکده‌رانه سوود ببه‌ن که هه‌مووی به هاوڕێی خه‌ڵکی کوردستان پووچه‌ڵ کرایه‌وه و شکستیان خوارد.
به‌رپرسی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان ئاماژه‌ی دا: له ساڵی ڕابردوو به هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه بڕێک که‌س ده‌ستگیر بوون که به نیسبه‌ت کاری پێشده‌ستانه و ڕێنوێنی کردن و به‌ر گرتن به کاری تێکده‌رانه هیچ نه‌بوون.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ماژه‌ی به قاچاخی چه‌ک له سنووره‌کانی کوردستان کرد و وتی: ۱۲ گرووپی قاچاخی چه‌ک له‌ناوبراون، هه‌روه‌ها ۳ بڕه باری ئاڵتۆن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له لایه‌کی دیکه‌وه ۱۷ هه‌زار لیتر کحۆلی له‌ناو براوه و هه‌روه‌ها ۳ که‌یسی پێشێلکاری ئیداریی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌داخه‌وه بڕێک که‌س به کارتی بازه‌رگانی سنوورنشینه‌کانی کوردستانه‌وه کاری گه‌نده‌ڵیان کردووه و هه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا که‌یسێکی گه‌نده‌ڵکاری به قه‌واره‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلار دۆزراوه‌ته‌وه و ۲۹ که‌س به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیر بوون. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر بوون خه‌ڵکی پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێرانن. ئێمه داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ین که ئیداره‌ی ئیتلاعات له هه‌موو بابه‌ته گوماناوییه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه تاکوو به زووترین کات له ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کان پێشگیری بکرێت.
Your Comment