AP ١٣٩٤ ڕێبەندان ١٥ ١٣:١٥

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و پلانداڕێژی پارێزگای کوردستان؛

کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئیمام شافعی(د.خ) لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئیمام شافعی(د.خ) لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و پلانداڕێژی پاریزگای کوردستان ڕایگەیاند: بەڕێوەبردنی کۆنگرەی نێونەتوەیی ئیمام شافعی (د.خ) لە کوردستان دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی مەزهەبەکانی جیهانی ئیسلام.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەهرام نەسروڵاهی‌زادە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەت‌دانەری کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئیمان شافعی (د.خ) لە سنە، وتی: بەڕێوە بردنی ئەم کۆنگرەیە کارێکی گەورەی فیکری لە پارێزگای کوردستانە کە دەبێت لە تەنیشتیدا کاری فەرهەنگیش ئەنجام بدرێت و بێ گومان ئەمە دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی زیاتری مەزهەبەکانی جیهانی ئیسلام.

سەید بەهائەدین حسەینی سەرۆکی لێژنەی فه‌رهه‌نگی شۆرای شاری سنەش وتی: ئیمام شافعی (د.خ) زۆر ڕوون و خاوێن بۆچوونەکانی خۆی سەبارەت بە دین ڕایگەیاندووە و گەر کوردەواری بتوانێت بۆچوون و نیگای گەورەی ئیمام شافعی (د.خ) بە جوانی بگوازێتەوە هیچ جێگەیەک بۆ سەلەفییەت لە کوردستاندا نامێنێتەوە.

ئەو درێژەی دا: لەم کۆنگرەدا هەر هەموو ڕەوتە فیکری و مەزهەبە ئیسلامییەکان بەشداری دەکەن و پێشنیاریش دەکەم کە بۆ زیاتر ناساندنی ئیمام شافعی (د.خ) و بۆچوونەکانی بە جیهان هەر ساڵ ئەم کۆنگرەیە لە یەکێک لە وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوە بچێت.

عەلی سارمی بەڕێوەبەری کۆنگرەش لەم کۆبوونەوەدا وتی: زیاتر لە ٧ مانگە بە وردی لەسەر بەرنامەکانی ئەم کۆنگرەیە کار دەکەین و نوێنەری ڕێبەەریش بۆ سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە لە هیچ هاوکارییەک چاوپۆشی نەکردووە.

ئەو زیادی کرد: ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین کۆنگرەکە بە جوانی بەڕێوە ببەین تاکوو ئێستە چوار پێش کۆنگرەمان لە ئاستی پارێزگا و سەرتانسەری ئێران بەڕێوە بردووە کە تاکوو ئێستە ئەزموونێکی باشی پێداوین و دەنگدانەوەی باشیشی بووە و هیوادارین بە باشترین شێوە ئەم کۆنگرە نێونەتەوەییەی ئیمامی شافعی (د.خ) بەڕێوە ببەین.

شایانی باسە کە کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئیمامی شافعی (د.خ) بە بەشداری زانایان و مامۆستایانی ئاینی وڵاتانی جیهان، بەهاری ئەمساڵ لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

 

News Code 1828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha