بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێکدا وێرای ئاماژە بە دانوستانه‌کانی قه‌یرانی سووریا، ڕایگەیاند: پێویستە نوێنه‌رانی هه‌موو کەمینەگەلی ئایینی – ئیتنیکی سووریا له هه‌موو دانوستانه‌کان که بۆ داهاتووی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شداری بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕوونیشی کرده‌وه: له پێناو بڕیارنامه‌ی ژماره ۲۲۵۴ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆی گه‌لانی سووری له ڕۆژی ۳۰‌ی ژانڤیە له سووچی له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له ۴‌ی ئه‌یپڕیڵ له ئه‌نقه‌ره، وه‌کوو سێ وڵاتی دەستەبەر‌که‌ر، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه که قه‌یرانی سووریا ته‌نها له ڕێگای سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و نوێنه‌رانی سووری له هه‌مووی ئه‌و دانوستان و کۆبوونه‌وانه‌دا جەختیان کردۆته سه‌ر به‌شداریی هه‌موو گرووپه سوورییه‌کان له‌وان گرووپگەلی ئایینی و ئیتنیکی به بێ هه‌ڵاوارده‌یی له کۆبوونه‌وه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا به مه‌به‌ستی بنیاتنانەوەی داهاتووی ئه‌و وڵاته.
بۆچوونی ئێوە