بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشا تودەی، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە مەبەستی دیدار لە گەل حەسەن ڕۆحانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تورکیا، چوونە ناو ئەنقەرە.
بەم پێیە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەوانە قەیرانی سووریا و هەروەها پێوشوێنگیری قۆناغەکانی ڕادەست کردنی فڕۆکەی بەرگری مووشەکی S-۴۰۰ بە تورکیا لە بابەتەکانی ئەو دیدارە دەبێت.
چاوەڕوانی دەکرێت پێش لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی، پووتین و ئەردۆغان دیدارێکی دوو لایەنەیان هەبێت و لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشدا بەشداری بکەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ هاوتا ڕووس و تورکەکەیدا دیدار و وتووێژ دەکات.
Your Comment