AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ١ ١٨:٢١

ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە ئامەد بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە ئامەد بەڕێوەچوو

سەدان هەزار هاوڵاتی لە ئامەد روویان لە پاركی نەورۆزی شارەكە كردووە بۆ ئەوەی نەورۆز پیرۆز بكەن و ئاهەنگ بگێڕن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیا کوردییەکان، گۆڕەپانی نەورۆز بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد داپۆشراوە، لە چواردەوری گۆڕەپانەكە بە زمانی كوردی و زمانەكانی دیكە نووسراوە " نەورۆز پیرۆز بێت".

 هەروەها  پۆستەرەكانی "دەستبەسەر ئیرادەی گەلاندا ناگیردرێت" و"فاشیزم تێكدەشكێت، گەل سەردەكەوێت" بەرزكراوەتەوە.

مەراسیمەكە كاتژمێر ۱۱:۰۰ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێكرد، بڕیارە ژمارەیەكی لە سیاسەتمەداران و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەكان و هونەرمەندان بەشداری مەراسیمەكە بكەن.

News ID 17656

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha