بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیا کوردییەکان، گۆڕەپانی نەورۆز بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد داپۆشراوە، لە چواردەوری گۆڕەپانەكە بە زمانی كوردی و زمانەكانی دیكە نووسراوە " نەورۆز پیرۆز بێت".
هەروەها پۆستەرەكانی "دەستبەسەر ئیرادەی گەلاندا ناگیردرێت" و"فاشیزم تێكدەشكێت، گەل سەردەكەوێت" بەرزكراوەتەوە.
مەراسیمەكە كاتژمێر ۱۱:۰۰ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێكرد، بڕیارە ژمارەیەكی لە سیاسەتمەداران و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەكان و هونەرمەندان بەشداری مەراسیمەكە بكەن.
Your Comment