گوترش لە تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکانی غەوتەی رۆژهەڵاتیی دیمەشق نیگەرانە

وتەبێژی ئانتۆنیۆ گوترش ڕایگەیاند کە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکان لە غەوتەی رۆژهەڵاتیی دیمەشق زۆر نیگەرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ستفان دووجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە لە تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکان لە غەوتەی رۆژهەڵاتیی دیمەشق زۆر نیگەرانە و ئەو نیگەرانیەش دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی شپرزەی غەوتەی رۆژهەڵاتیی دیمەشق و ئامادەبوونی ٤٠٠ هەزار خەڵکی سڤیل لەو ناوچەیە.

ڕاشیگەیاند: وەک دەوترێت کە لە رۆژی دووشەممەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە غەوتەی رۆژهەڵاتیی دیمەشق کوژراون و ئەو ئامارە جێی نیگەرانییە.

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بێ ئاماژەدان بە هەڵمەتی تیرۆریستیی گرووپگەلی تەکفیری وەک هۆکاری سەرەکیی کارەساتی مرۆیی لە غەوتەی رۆژهەڵاتی، وتیشی کە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە لایەنەکانی ئەو شەڕە کردووە کە پابەندی یاساگەلی نێودەوڵەتی بن.

News Code 17051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =