ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - ڕامین حسه‌ین ئابادی: نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی عێراق دواجار گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی خۆیدا واژۆ کرد.
فواد مه‌عسووم به هه‌موو دام و ده‌زگا حکومییه‌کان فه‌رمانی دا تاکوو ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکه‌ن و هیچ که‌م کارییه‌ک له به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراقدا نه‌کرێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له حاڵێک دایه که عێراق به تازه‌یی له شه‌ڕی دژ به داعش ڕزگاری بووه و هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌توانێت ئه‌زمونێکی قورس و باش بۆ حکومه‌تی به‌غدا بێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی موئه‌ید، ئه‌ندامی به‌ره‌ی حیکمه‌تی عێراق گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* هاوپه‌یمانییه‌کان له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق چۆنه و چی ده‌بێت؟
عێراق هه‌رچی له هه‌لبژاردنه‌کان نزیک بێته‌وه و هه‌واڵ و گه‌رم و گوڕی زیاتری تێدا ده‌بینرێت. لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن تاکوو ئێسته ناوی ۲۰۰ حزبی سیاسی تۆمار کردووه که ده‌یانه‌وێت له‌م ههڵبژارنده به‌شداری بکه‌ن. زۆربه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کانیش له ڕووی به‌رژوه‌ندی ئه‌م گرووپانه‌وه دیاری ده‌کرێت.
له ڕووی ئێتنیکی و جوغڕافییه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ سێ ناوچه‌ی کوردی، سونه و شیعه دابه‌ش ده‌بێت، حزبه کوردییه‌کان به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو جیا جیا به‌شداری ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات چه‌ند پێکه‌وه ناکۆکن، هه‌رێمی کێشه‌ی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه. سونه‌کان بڕیاریان داوه به چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌کانی گه‌وره به‌شداری بکه‌ن که زیاتر پێوه‌ری جوغڕافی و عه‌شایه‌ری هه‌یه.
به‌ڵام شیعه‌کانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه زیاترین گۆڕانکاریان به خۆیانه‌وه نیشان داوه. له سه‌رێکه‌وه هاوپه‌یمانی عه‌بادییه که بڕیاری داوه که هاوپه‌یمانی مالکی له حزبه‌که‌ی خۆیان نه‌کات. حزبی ده‌عوه به دوو لیسته‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات. لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای مالکی و نه‌سری عه‌بادی. لیسته‌که‌ی عه‌بادی ژماره‌یه‌ک له حزبه‌کانی ئێسته‌ی ناو ده‌وه‌ڵه‌ت و حزبه بچووکه ئیسلامییه‌کان و لائیکه‌کان له خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها له‌م نێوانه‌دا لیستی حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رۆکایه‌تی عامریمان هه‌یه که ۴۰ حزبی سیاسی سه‌ر به حه‌شد له خۆ ده‌گرێت.
لیستی سه‌درییه‌کان له ژێر ناوی سائرۆن به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها سه‌ید عه‌مار حه‌کیمیش به لیستی سه‌ربه‌خۆی حیکمه‌تی نیشتمانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات. پێم وایه که ئه‌م لیست و گرووپانه زیاترین ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌یان هه‌یه و لام وا نییه لیست یانی گرووپی دیکه بێته گۆڕه‌پانه‌که.
* به پێی یاسای عێراق گروپه چه‌کداره‌کان ناتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، له‌م نێوانه‌دا دۆخی حه‌شدی شه‌عبی چی ده‌بێت؟
یاسا ته‌نیا ڕێگری له‌و که‌سانه ده‌کات که به‌رپرسی سه‌ربازین، نه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆبه‌خش به‌شداری حه‌شدیان کردووه. که‌واته ئه‌و که‌سانه‌ی که مێژووی کاری سیاسیان هه‌یه و یارمه‌تی حه‌شدیان داوه ئه‌م یاسایه نایانگرێته‌وه. وه‌ک ده‌زانن بڕبڕه‌ی حه‌شد له حزبه گه‌وره سیاسییه‌کانی شیعه‌کانه چۆن ده‌کرێت ئه‌مانه بێ به‌ش بن، ئه‌مانه ته‌نیا شه‌ڕی داعشیان کرد که ئه‌و کات پێویست بوو.
ڕێبه‌ره‌کانی حه‌شدیش زۆربه‌یان سیاسین که به فه‌مری ئه‌ندامی حه‌شد نین. لیستی فه‌تح لیستی فه‌رمی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبییه که پێگه‌ی باشیشیان له ناو خه‌ڵکی به گشتی هه‌یه.
* لاتان وایه دیسان شیعه‌کان پارلمانی داهاتوو ده‌به‌نه‌وه، پارلمانی داهاتوو چی به‌سه‌ر دێت؟
ئێسته شیعه‌کان ۱۸۰ نوێنه‌ریان له پارلمان هه‌یه. به ئه‌گه‌ری زۆر بۆ ئه‌م خوله‌ش هه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه له کورسییه‌کان ببنه‌وه و دواجار پێکه‌وه بۆ دروست کردنی حکومه‌ت یه‌کبگرنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت گومانی تێدا نییه که بونوی لیستی جۆراجۆر له سه‌ر هێزی شیعه‌کان کاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه به گشتی دۆخی هه‌موو عێراقه. به گشتی شیعه‌کان ده‌توانن زیاتر له ۵۰ له سه‌دی کورسییه‌کانی پارلمان ببه‌نه‌وه.
* له‌م دوای حه‌کیم و عه‌بادی ڕێککه‌وتن که به جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، ئایا کێشه‌ی سیاسی سه‌ری هه‌ڵداوه؟
عه‌مار حه‌کیم له سه‌ر به‌نگهێشتی خودی عه‌بادی به‌شداری لیستی نه‌سری کرد، به‌ڵام بابه‌تی ته‌کنیکی و چنینی به‌ربژاره‌کان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بڕیار بده‌ین خۆمان به سه‌ربه‌خۆ به‌شداری بکه‌ین، ئه‌م کاره‌ش به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لا کراوه و کێشه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ نه‌بووه. به ئه‌گه‌ری زۆر دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌م دوو لیسته یه‌کتر ده‌گرنه‌وه.
* بڕێک هه‌واڵ هه‌یه که گوایه عه‌ربه‌ستان له دوای ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێ هه‌موویان نیگه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان له ناوچه‌که‌ن و هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که حکومه‌تێک بێته سه‌ر که دژی به‌رژوه‌ندی ئه‌وان نه‌بێت، چۆنیه‌تی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه ڕوون نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ری پشتیوانی کردن گومانی ده‌کرێت.
ئێمه وه‌ک به‌ره‌ی حیکمه‌ت هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی عێراقمان وه‌ک شتێکی باش سه‌یر کردووه که خۆی له هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردانێکی عه‌ره‌بی یان بیانی به دوور بگرێت و ئه‌مه بکرێته هێڵی سوور. په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که ده‌بێت به پێی ڕێز گرتن له سه‌روه‌ری هه‌ر دوو لا بێت که ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری یه‌کتریدا نه‌که‌ن.
Your Comment