به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، دژبه‌ره سوورییه‌کان له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌یان دا: له درێژه‌ی سه‌فه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م لێژنه‌یه دوای کۆبوونه‌وه‌ی ژێنڤی ۸ و له چوارچێوه‌ی گه‌یشتن به ڕێکارێکی سیاسی دادپه‌روه‌رانه سه‌باره‌ت به سووریا و به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئێمه له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ردانی مسکۆ ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا دیدار ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها له درێژه‌دا هاتووه: ئه‌م بڕیاره‌ی لێژنه‌ی دژبه‌ره‌کانی سووریا به‌م هۆیه‌وه دراوه که ڕووسیا یه‌کێکه له لایه‌نه‌کانی قه‌یرانی سووریا و یه‌کێکه له چاودێڕه‌کانی پڕۆسه‌ی سیاسی و گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی ئاگربڕ له ناوچه‌که که‌م ناکۆکه‌کانه.
بڕیار وایه که ئه‌م کۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به چالاک کردنی پڕۆسه‌ی سیاسی سووریا و جێبه‌جێ کردنی بڕیارنامه‌ی ۲۲۵۴ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاگربڕ له ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌دله‌ب له سووریا به‌ڕێوه بچێت.
بۆچوونی ئێوە