AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ١٤:١٣

پێش ئۆپراسیۆنەکە؛

تورکیا سەبارەت بە عەفرین له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیا و ئه‌مریکا گفتوگۆی کردووه‌

تورکیا سەبارەت بە عەفرین له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیا و ئه‌مریکا گفتوگۆی کردووه‌

ئه‌لجه‌زیره‌ ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووس و ئه‌مریکاییه‌کانی خۆی گفتوگۆی کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لجه‌زیره‌، ئه‌م کاناڵه‌ ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووس و ئه‌مریکاییه‌کانی خۆی گفتوگۆی کردووه‌.

دوێنێ فڕۆکه‌ ئێف ۱۶کانی توکریا چه‌ندین ناوچه‌ی کانتۆنی عه‌فرینیان به‌ خه‌ستی بۆردمان کرد و به‌م هۆیه‌وه‌ ۱۰ که‌س کوژراون و ۷ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. ئه‌مڕۆش بڕیار وایه‌ به‌ هێزه‌ وشکانی به‌ره‌و ناو کانتۆنی عه‌فرین بڕوات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی خۆیی له‌ له‌م هێرشه‌ داگیرکارییه‌ ده‌ربڕییوه‌ و ئه‌مریکاش داوای کردووه‌ که‌ به‌ر به‌ ئاڵۆز بوونی بارودۆخی باکووری سووریا بگیردرێت.

شایانی باسه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی کردووه‌ و هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریا ناو بردووه‌.

News ID 16247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha