AP ١٣٩٦ بەفرانبار ١٥ ٠٩:٤٣

ئیبراهیم کالین:

ئاسایش و ئاسوودەیی ئێران بۆ ئێمە زۆر گرینگە

ئاسایش و ئاسوودەیی ئێران بۆ ئێمە زۆر گرینگە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئاسایش و ئاسوودەیی ئێران بۆ ئێمە زۆر گرینگە؛ هەندێک لە دەرەوە دەیانەوێت بارودۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەرەو بشێوی ببەن، بەڵام بێ ئاکام دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بە داکۆکی لە گرینگیی سەقامگیری، ئاسوودەیی و ئاسایش لە ئێراندا، پەیامگەلی هەندێک بەپرسی وڵاتانی بیانی سەبارەت بە بشێوییەکانی ئەم دواییەی لەم وڵاتەدا بە دزێوانە و بە دوور لە قبووڵ کردن زانی.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرەدا وتی: ئاسایش و ئاسوودەیی ئێران بۆ ئێمە زۆر گرینگە؛ هەندێک لە دەرەوە دەیانەوێ بارودۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەرەو بشێوی ببەن، بەڵام بێ ئاکام دەبن.

ڕاشیگەیاند: دەستێوەردانی دەرەکی و پیامی تویتەری لە دژی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ئێران بە هیچ چەشنێک قبووڵ ناکرێت.

ئەو بەرپرسەی تورکیا لە درێژەدا ڕوانییە ڕێککەوتنی ئەنقەرە و مسکۆ بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکیی "اس- ۴۰۰" لە ڕووسیا و ئاشکرای کرد: شتێک بە ناوی جێگر کرانی سەربازانی ڕووسیا لە تورکیادا، لە ئارادا نییە؛ بەڵکوو پەیوەندییەکانمان بە شێوەی هاوکاریی تەکنیکی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا وتبووی کە سیستەمی مووشەکیی پاتریوتی دەداتە تورکیا. ئەگەر دانوستانەکان بێ ئەنجام نەدەبوو، ئێمە ئێستا لە پاتریوت کەڵکمان وەردەگرت.

کالین لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانیدا ڕوانییە بڕیاری دادگەی نیۆیۆرک سەبارەت بە دۆسیەی محەمەد هاکان ئاتیلا و وتیشی: ئەو شەرمەزارییەکی گەورە لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی پڕهەنگامەیە و نە هیچی تر. تەواو ئاشکرایە کە ئەو دۆسیە پلانێکە بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی تورکیا.

News Code 15805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha