به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی نه‌ینه‌وا له عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی که هێزه‌کانی عێراق هێرشیان کردووه سه‌ر بنکه‌یه‌کی گرووپی تیرۆریستی داعش که به‌م هۆیه‌وه لانی که‌م ۱۷ که‌سیان کوژراوه و بنکه‌کانیان له نزیک چۆمی دجله له مه‌سڵ خاپوور کراوه.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه که بنکه ناوبراوه‌کان له نێوان دوو گوندی بووسهیف له باشووری موسڵ و شمسیات له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌دا بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م سه‌رچاوه ئه‌منییه له پارێزگای که‌رکووک ڕایگه‌یاند که به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له قاوهخانهک له ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه ۳ که‌س بریندار بوون.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: که‌سانی نه‌ناسراو ئه‌م بۆمبه‌یان له قاوه‌خانه‌یه‌کی شه‌قامی قودس له ناوه‌ندی که‌رکووک ته‌قاندووه‌ته‌وه که به هۆیه‌وه ۳ که‌س بریندار بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند که هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته توانیانه ۱۱۸ که‌س که له نێوانیاندا ژماره‌یه‌ک تیرۆریستیش هه‌یه له ۵ پارێزگای عێراق ده‌ستگیر بکه‌ن.
Your Comment