بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سعوودییه‌ له‌ لایه‌ن یه‌مه‌نییه‌کان مووشه‌ک باران کرا

سوپا و هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی عه‌ره‌بستانیان مووشه‌ک باران کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مسیره‌، هێزه‌کانی یه‌مه‌ن به‌ مووشه‌کی باڵستیکی قاهری ئۆمه‌ی ۲ بنکه‌ی سه‌ربازی جیزانی عه‌ره‌بستانیان به‌ خه‌ستی بۆردمان کرد.

ئه‌م هێرشه‌ مووشه‌کییه‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که‌ هێرشی مێدیایی سعوودییه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ ئه‌نساروڵا به‌ هۆی هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی ڕیاز درێژه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌نساروڵا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ژێر هیچ گوشارێکدا ئاماده‌ نییه‌ که‌ هێرشه‌ مووشه‌کییه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌کانی و ناو خاکی عه‌ره‌بستان ڕابگرێت.

News Code 15270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =