بڕیاری ترامپ بایەخی مێژوویی، مافی و ئەخلاقی نیە

ئەردۆغان وتی بڕیارەکەی ترامپ لە سەر گواستنەوەی باڵوێزخانەی خۆی بۆ قودس هیچ جۆرە بایەخێکی مێژوویی، مافی و ئەخلاقی نییە و داوای لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی کرد کە وڵاتی فەلەستین بە فەرمی بناسن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی نائاسایی بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ بڕیارەکەی ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بە فەرمی ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی و گواستنەوەی باڵوێزخانەی خۆی بۆ قودس وتی ئەو بڕیارە هیچ جۆرە بایەخێکی مێژوویی، مافی و ئەخلاقی نییە.

ئەدرۆغان زیادی کرد: دەسخۆشی دەکەم لە تەواوی براکان لە وڵاتە جیاوازەکانەوە کە وەڵامی داوەتەکی منیان دایەوە. ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل لە لایەن ترامپەوە لە ڕێکەوتی ٦ ی دیسەمبەر هیچ جۆرە بایەخێکی نێودەوڵەتی نییە. بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، هیچ وڵاتێک مافی نییە لە قودس باڵوێزخانەی هەبێت. جارێکی تر ڕایدەگەیێنم کە قودس هێڵی سووری ئێمەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا وتی: ئەو وڵاتە ئیسلامییانە کە هێشتا دەوڵەتی فەلەستینیان بە فەرمی نەناسیوە، دەبێ بۆ ئەو کارە هەستنەوە. بڕیارەکەی ئەوان بەر بە ڕەوتی ئاشتی ناگرێت.

News Code 15221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =