به ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌بومازن، سه‌رۆکی ڕێخکراوی فه‌تحی فه‌له‌ستین دیداری کرد.
تورکیا ئه‌مڕۆ داوای کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ۴۸ وڵاتی ئیسلامی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کردووه تاکوو له‌م کۆبوونه‌وه بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ شاری قودس ئیدانه بکرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه بکرێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه مه‌ولود چاوش ئۆغڵو له‌مباره‌وه وتی: میسر و ئیماراتی عه‌ره‌بیش له ئاستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌م کۆبوونه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه که عه‌ره‌بستان له چ ئاستێک‌دا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که وڵاتانی ئیسلامی ده‌بێت نیشان بده‌ن که ته‌نیا یه‌ک وڵات ناتوانێت بۆ هه‌موو جیهان بڕیار بدات و قبوڵیشی ناکه‌ین.
شایانی باسه که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش داوای له ئه‌مریکا کردووه که هه‌رچی زووتره له بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که‌ی بۆ شاری قودس پاشگه‌ز بێته‌وه.
Your Comment