به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیره‌ج کاکی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فه‌رهه‌نگی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان وتی: دوو کورته فیلمی بووکی باران له ده‌رهێنانی ئاکۆ زه‌ندکه‌ریمی و ئه‌و پیاوه‌ی له بیری چوو هه‌ناسه بدات له ده‌رهێنانی سامان حسه‌ینی به‌شداری فتیسڤاڵی سه‌رتانسه‌ری هیوا له ئێران ده‌که‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: ئه‌م دوو کورته فیلمه له لایه‌ن حوزهی هونه‌ری کوردستانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون، به‌شداری یه‌که‌مین خولی فستیڤاڵی هیوا له پارێزگای یه‌زد له ئێران ده‌که‌ن، ئه‌م فستیڤاڵه به مه‌به‌ستی ئاوڕدانه‌وه له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ستی به کار کردووه و بڕیار وایه که ساڵانه له ئاستی ئێران به‌ڕێوه بچێت.
کاکی زیادی کرد: فستیڤاڵی هیوا له ۳ به‌شی فیلمی سینه‌مایی و به‌ڵگه‌یی و کورته فیلم به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵ ۳۳۸ به‌رهه‌م به ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که گه‌یشتووه که ۱۳ به‌رهه‌میان بۆ به‌شداری له خولی کۆتایی فستیڤاڵه‌که هه‌ڵبژێردراون که ۲ به‌رهه‌میان له سنه‌وه به‌شداری ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فه‌رهه‌نگی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان له کۆتایدا ئاماژه‌ی دا که فستیڤاڵه‌که هاوکات له‌گه‌ڵ ساڵیادی بومه‌له‌رزه‌که‌ی به‌م له ۵ ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له شاری یه‌زد به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment