بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر نیوەڕۆی ئەمڕۆ یە کشەمە ۱۹ی سەرماوەز ئەو زۆرانبازە ئێرانیەی خۆی دۆڕاند بۆ ئەوە ی لەگەڵ زۆرانبازی ئیسرائیلی یاری نە کات ئەمڕۆ چووە دیداری ڕێبەری ئێران.
لەم دیدارە دا ڕێبەری سپاس و پێزانی خۆی بۆ لە خۆ بردوویی و سەربەرزی خولقاندتی عەلیڕەزا کریمی دەربڕی.
ئایەتوڵا خامنەیی بە ڕیزگرتن لەو کارەی کەریمی ، ئەو کارەیان بە درێژەی کاری پاڵەوانانی ناوداری وەک پوریای وەلی زانی و وتیان: من لەوەی کە نیشانتان دا گەنجێک لە گەنجانی ئەمڕۆ ئامادەیە بۆ ئامانجێکی گەورە و بەرز پێ بخاتە سەر پاڵەوانی و دەست لە مافی خۆی هەڵگرێت. هەستم بە سەربەرزی کرد.
ڕاشیانگەیاند: دەبێ بایەخی ئەم کارە بزانن و داوای پاداشتی مەعنەوی لە خودا بکەن، هەڵبەت بەرپرسانیش نابێت ڕێزگرتن و خەڵات کردنی مادی لەبیر بکەن.
لەم دیدارەدا ڕێبەری ئەنگوستیلەکەی خۆی بە پاڵەوانی گەنج عەلیڕەزا کەریمی پێشکەش کرد.
Your Comment