ترامپ بووە هۆی یەکگرتوویی بەرەی بەرخۆدان/دەستێوەردانی ڕیاز لە عێراق

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام وتی: بڕیاری ترامپ بۆ گواستنەوەی پایتەختی ئیسرائیل لە تێلاڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس، بووە هۆی یەکگرتوویی بەرەی بەرخۆدان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە وڵامی هەواڵنێری مێهر وتی: کاریگەریی ئەم بڕیارەی ترامپ لەسەر هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە تایبەت بەرەی بەرخۆدان، یەکڕیزی و یەکگرتوویی بەرفراوان بوو.

وتیشی: ئەگەر ڕابردوو لە پێش چاو بگرین، دەبینین کە پێشتر لەمە لە نێوان حەماس و کۆماری ئیسلامی ئێراندا تا ڕادەیەک ناکۆکی هەبوو، لە نێوان فەلەستینیەکان و حزبوڵڵای لوبناندا جۆرێک بێدەنگی بوو و تەنانەت لە ناو گرووپە فەلەستینیەکانیشدا نانکۆی هەبوو، بەڵام ئەم کارەی ترامپ بووە هۆی هاتنەدی جۆرێک یەکگرتوویی بەرفراوان لە نێوان هێزەکانی بەرەی بەرخۆدان دا.

ڕاشیگەیاند کە ئەم کارەی ترامپ ڕاگەیاندنی شەڕە و هەنگاوێکە بۆ شڵەژاندنی ناوچەکە بە ئاشکرایی. لە ماوەی کاتژمیری ڕابردوودا لە هەموو ناوچەکە دژی ئەم کارە هەستانەوە و ئیسرائیل چەکی گەرمی دژی فەلەستینیەکان بەکارهێنا.

 زیادیشی کرد: ئەمە سووکایەتیەکی گەورە بە موسڵمانانە، گواستنەوەی پایتەختی ڕژیمێکی داگیرکەر بۆ بەیتولموقەدەس و گەمارۆدانی بەردەوامی قودس ئەگەر گەورەتر نەبێت لە داگیرکاری، کەمتریش نییە، تەنانەت خودی ئەورووپاییەکانیس کە خۆیان ڕژیمی زایۆنییان دروست کردم دژی ئەم کارەن.

ڕەزایی ئاماژەشی دا کە ئێران لە بەر دوو هۆکاری دژی بڕیارەکەی ترامپە، یەکەم ئەوەی کە گواستنەوەی پایتەختی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەیتولموقەدەس بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی گەلی فەلەستینە و دەوم ئەوەی کە قودس پەیوەندی بە هەموو موسڵمانانی جیهانەوە هەیە.

داواشی لە هەموو موسڵمانانی جیهان کرد دژی ئەم بڕیارە ڕاپەڕن. تاکوو ئەمریکا ئەم بڕیارە هەڵوەشێنێتەوە.

 سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بە ئاماژە بە سێ گۆشەی عەرەبستان، ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: ئێمە نیگەرانی دەستێوەردانی ئەم سێ گۆشە لە پرسی عێراقین؛ ئەمانە دەیانەوێت لە مانگە داهاتووەکاندا تەنانەت دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا بکەن. چونکوو پرسی سەعد حەریزری جارەسەر بوو، پرسی بارزانیش ئەنجامی نەبوو، هەر بۆیە دەیانەوێت، پیلانی نوێ بڕەخسێنن.

 داواشی کرد کە وڵاتانی ئیسلامی باڵوێزەکانی خۆیان لە ئەمریکا بانگ بکەنەوە و هەناردەی نەوت یان بپچڕن یان کەمی بکەنەوە.

News Code 15096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =