به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له به‌غداد، حزبی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق دوێنێ یه‌که‌م کۆنگره‌ی خۆیی به‌ڕێوه برد و به‌م پێیه به شێوه‌یه‌کی یاسایی ده‌توانێت بەشداریی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بکات.
به پێی یاسای عێراق، حزبه‌کانی عێراق دوای دروست بوون ده‌بێت کۆنگره‌ی ناوخۆیی به‌ڕێوه ببه‌ن و داواکاری پێشكه‌ش بکه‌ن تاکوو به فه‌رمی و یاسایی بتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمان له‌م وڵاته بکه‌ن.
کۆنگره‌که‌ی حزبی حیکمه‌تی نیشتمانی به به‌شداری هه‌زار و ۳۰۰ ئه‌ندمای ئه‌م حزبه و به چاودێڕی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڕێوه چوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌م کۆنگره‌دا زیاتر له ۷۰ له سه‌دی به‌شدار بووان لاو بوون و له هه‌موو مه‌زهه‌ب و ئێتنیکه‌کانی عیراق تێیدا به‌شدار بوون.
له‌م کۆنگره‌دا به زیاترین ده‌نگ سه‌ید عه‌مار حه‌کیم بووه سه‌رۆکی حزبی حیکمه‌ت و له درێژه‌دا شێخ حه‌مید ساعدی، له‌یلا خهفانجی، ئه‌یمه‌ن به‌لداوی و زه‌هرا سه‌در و سامر تاعی به زیاترین ده‌نگ به لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م حزبه هه‌ڵبژێردران.
حه‌مار حه‌کیم له‌م کۆنگره‌دا وتی: حزبه‌که‌ی ئێمه حزبێکه که هه‌موو خه‌ڵکی عێراق به سوننه و شیعه و هه‌موو ئێتنیکه‌کانی له خۆ ده‌گرێت و نێشتمانی و گشتییه و پێبه‌نده به کهمتهبی ئه‌هلی به‌یته‌وه.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: حزبی حیکمه‌ت باوه‌ڕی به هێزی لاوان هه‌یه و ده‌بێت ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات بگۆڕدرێت و کاره‌کان بدرێته ده‌ستی لاوانی عێراقی لێهاتوو. ئه‌م حزبه نوێ نییه و ئه‌زموونی ۱۰۰ پێشی له پشته که له سه‌ید موحسن حه‌کیم و له دژایه‌تی بریتانیاییه‌کانه‌وه ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران وتی: په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق وه‌ک دوو دراوسێ ستراتیژیکه و ئێران له ساڵی ۲۰۰۳وه زیاترین هاوکاری کردووین.
Your Comment