به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر،نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستوری فەڕەنسا دەڵێت نابێت دەستوەردان بکرێت لە کاروباری وڵاتانی جیهان، بەڵام سەرۆکی فەڕەنسا دووچاری سەرسوڕمانیکردوون، کە بە لێدوانەکانی دەستوەردان دەکات لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.
مالکی وتی: ماکرۆن دهستێوهردان له عێراق دهکات به داواکردنی هەڵوەشانەوەی دامەزراوەیەکی فەرمی و یاسای کە حەشدی شەعبییە.
وتیشی: "ئەو هەڵوێستەی فەڕەنسا بە توندی رەتدەکەنەوە و دەستوەردانە لە سەروەری و دامەزراوەکانی عێراق و تەنانەت دژی دەستوری فەڕەنساشە".
شیاوی ئاماژهیه ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هاوبەشدا لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: فەرەنسا پشتیوانی لە گفتوگۆی نیشتیمانی عێراقی دەکات و پێویستە پارێزگاری لە مافەکانی کورد بکرێت.
ماکرۆن ڕایگەیاند: پێویستە کۆتایی بە میلیشیاکان بهێنرێت لە عێراق لە ناویشیاندا حەشدی شەعبی، پێشتیریش لەگەڵ عەبادی قسەی لەو بارەیەوە لەگەڵدا کردووە.
Your Comment