بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕامین ئەسەد نەژاد وتی: یەکێک لە ڕووداوە دڵتەزێنەکان کە چەندین جار هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە لە گەڵی ڕووبەڕوو بوونەتەوە، گیر کردنی دەستی منداڵان لە چەرخی گۆشتە.
ناوبراو وتی: بەداخەوە دوێنێ سەرلەبەیانی منداڵێکی چوار ساڵان بە هۆی ناپارێزی باوک و دایکییەوە دەستی خۆی دەکاتە ناو چەرخی گۆشتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: پاش ڕوودانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ئەو منداڵە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر و گرووپی فریا کەوتن بە سەرەنجی تەواو و لە کەمترین کاتدا توانیان چەرخە گۆشتەکە لە دەستی ئەو منداڵە بکەنەوە بەڵام لە کۆتاییدا بووە هۆی بچڕانی مەچەکی دەستی منداڵەکە.
Your Comment