ڕووخانی داعش بە مانای بەزینی بەرەی رۆژئاوایی، عەرەبی و عێبرییە

ڕاوێژکاری باڵای نوێنەری وەلی فەقێ لە سوپادا وتی: ڕووخانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بە مانای بەزینی بەرەی بەهێز و بەربڵاوی رۆژئاوایی، عەرەبی و عێبرییە.

سەردار یەدوڵڵا جەوانی ڕاوێژکاری باڵای وەلی فەقێ لە سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری هەمبەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان، ڕایگەیاند: ڕووداوەکانی مەیدانییەکانی ئەمدواییەی سووریا و عێراق نیشانی دا کە پڕۆژەی داعش بە تەواوی شکستی هێناوە و لەوە بە دوا دیاردەی داعش تەنیا لە مێژوودا دەخوێندرێنەوە.

ڕاشیگەیاند: ڕووخانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بە مانای بەزینی بەرەی بەهێز و بەربڵاوی رۆژئاوایی، عەرەبی و عێبرییە.

سەردار جەوانی بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ترامپ لە سەرودەمی هەڵبژارنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وتبووی داعش دەسکردی ئەمریکایە، ڕوونی کردەوە: بە پێی ئەو دانپێدانانە داعش دەسکردی ئەمریکایە و لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، ٦ هەزار ملیارد سەرمایەدانەری بۆ کراوە، بەڵام هیچ دەسکەوتێکی بۆیان نەبوو. هەر بۆیە مەبەستم لە ڕووخانی داعش، تەنیا ڕووخانی گرووپێکی تیرۆریزتی نییە، بەڵکوو بەزین و ڕووخانی بەرەیەکە کە لە ناوچەدا پێکهاتووە و هەوڵی دەدا لە رێگەی تیرۆریزمەوە پێکهاتەیەکی ئەمنیی تایبەتی لە ناوچەدا و لە بەرژەوەندیی داگیرکەران ساز بدات.

ڕاوێژکاری باڵای وەلی فەقێ لە سوپای پاسداران سەبارەتە ە هۆکاری شکستی داعش سەرەڕای پاڵپشتیی زلهێزان لە پڕچەککردن و هاندانیان، وتی: ئەگەر بۆ دواوە بگەڕێینەوە، کاتێک داعش وەک گرووپێکی تیرۆریزتی لای ڕای گشتی جیهان ناسرا، تەنانەت ئەمریکاش دروشمی بەرەنگاربوونەوەی داعشی هەڵدا و هاوپەیمانییەکی درۆیینی لە دژی داعش پێکهێنا. بەڵام بە گوێرەی بەڵگە بە دەست گەیشتووەکان ئەو هاوپەیمانییە بە سەرکردایەتیی ئەمریکا زیاتر هەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی داعش و تەنانەت پاڵپشتی لە گرووپەی لە دۆخی نائاسایی داوە، بە چەشنێک کە هەرکات داعش لە سووریا و عێراق گەمارۆ دراوە، ئەمریکاییەکان هەوڵیان داوە یارمەتیی تیرۆریستان بدەن و دەربازیان بکەن و نەهێڵن داعش بڕووخێت.

وتیشی: لە رۆژانی دواییدا کە گرووپگەلی بەرخۆدان و سوپای سووریا لە شاری بووکەماڵ ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووانەیان ئەنجام داوە، ڕاپۆرتە مەیدانییەکان نیشانیان داوە کە ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ یارمەتی گەیاندن بە داعش، بۆ ئەوەی دوای بنکەی بندەستی داعش بپارێزرێت. بەڵام ئەو شارەش لە بندەستی داعش ئازاد کرا.

ناوبراو سەبارەت بە هۆکارەکانی شکستی داعش زیادی کرد: کاتیک دەڕوانینە گرووپە بەرەنگاربووەکانی داعش، کۆمەڵێکی جۆراوجۆر دەبینین کە هاوپەیمانییەکی ڕاست و دروستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنابوو کە لەو هاوپەیمانییەدا دەوڵەت و سوپای سووریا و عێراق، گرووپگەلی خۆبەخشی جەماوەری لە هەر دوو وڵاتدا کە لە عێراقدا بە "حەشدی شەعبی" و لە سووریادا "قەوای وەتەنی" ناسراون و لە ژێر فەرمانی مەرجەعیەتی شیعه و زانایانی ئایینی ڕێکخرابوون و هەروەها حزبوڵڵا لوبنان وەک هێزێکی سەرەکی لە مەیدانەکانی شەڕی دژی تیرۆزیزم، لە ڕووخاندنی داعش ڕۆڵی بەرچاویان بوو.

سەردار جەوانی جەختیشی کرد: لە پەنای ئەو گرووپانە، ڕۆڵی ڕاوێژکارانی ئێرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا، بەرچاو و جیدییە و بە تایبەت ڕۆڵ گێڕانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران لە پێناو ڕێکخستنی هاوپەیمانییەکی جیدی بە چەشنێک کە ڕووسیاش بەشداری ئەو هاوپەیمانییە لە دژی داعش بووە، کاریگەرییەکی زۆری بووە لە گەیشتن بەو سەرکەوتنە مەزنە. ئەم هاوپەیمانییە بە پێچەوانەی هاوپەیمانی ئەمریکایی، هاوپەیمانییەکی ڕاستەقینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعشە.

زیادیشی کرد: ئەگەرچی قەیرانی گرووپە تیرۆریستەکان زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاند، بەڵام هەلی هاوبیری و هاوڕیزیی لە نێوان گەلانی ناوچەکە هەمبەر بە دوژمنان ڕەخساند. ئەمڕۆ گەلی ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان بە تەواوەتی پێکەوە گرێیان خواردووە و پەیوەندیی قووڵیان پێکەوە هەیە کە بۆتە هۆی هاتنە ئارای بەرەیەکی بەتوانا و بەهێز و دژی داگیرکاریی ناوچەکەیان. بە چەشنێک کە دەتوانین بڵێین ئەگەر ئامانجی سەرەکی و ستراتژیکی ڕەوتی ئاژاوەهێنەری ناوچە (ڕژیمی زایۆنی، ئەمریکا و سعوودییەکان) هەڵوەشاندنەوەی بەرەی خۆڕاگری و ناکۆکی خستنە نێوان گەلانی ناوچە بوو، ئەمڕۆ بە شکستی داعش شایەدی بە هێزتربوونی بەرەی خۆڕاگری بە نیسبەتی ڕابردووین.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران جەختی لەوەش کردەوە: ئەمڕۆکە گەل و دەوڵەتی عێراق و سووریا زیاتر لە جاران بە هیزتر بووە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەنای ئەو گەلانە بۆتە دەسەڵاتێکی زۆری بەرزی ناوچە و جیهان و شکستی داعش ژئۆپۆلیتیکی ناوچەی تێکداوە و ڕیسایەکی نوێی بە ناوچەکە بەخشیوە، بە چەشنێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەو ڕیسایە لە دژی ئامانجەکانی خۆیان دەبینن و بەو تووڕەن کە چیان لە دەست نایەت.

ڕاوێژکاری باڵای وەلی فەقێ لە سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش دا: گۆڕانکارییە مەیدانییەکان و سەرکەوتنەکانی گەلی عێراق و سووریا و پێک گەیشتنەوەی ئەو هێزانە لە سنوورە هاوبەشەکان دۆخێکی ڕەخساندووە کە لە پەنای کۆماری ئیسلامی ئێران شایەدی سەرهەڵدانی جوگرافیایەکی بەرخۆدان لە سنوورە رۆژهەڵاتییەکانی ئێران تا کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستین. واتە دانیشتووانی ئێران، عێراق و سووریا و دەوڵەتانی ئەو وڵاتانە، هاوڕیز و یەکگرتوون و ئەمە لە خۆیدا هێزێکی بەرز و لێهاتووی پێک هێناوە کە زۆر جیاوازە لە سەردەمی پێش داعش.

وتیشی: ئەگەر بمەوێ لە ڕستەیەکدا سەرکەوتنەکان و دەسکەوتەکانی بەرەی خۆڕاگری هەمبەر بە داعش وەسف بکەم دەبێ بڵێم کە ئەمریکاییەکان داعشیان خوڵقاند بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناڤینی ئەمریکایی دابڕێژن، بەڵام ئەوان لەو پرۆژەدا شکستیان هێنا و ئەمڕۆ رۆژهەڵاتی ناڤینێک لە بیچم گرتن دایە کە تێیدا گەلان قسەی ئەوەڵ و ئاخر دەکەن و ئەمەش بۆتە هۆی هۆی تووڕەیی ڕەوتە ئاژاوەسازەکانی وەک وڵاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودی و ڕژیمی زایۆنی.

سەردار جەوانی لە کۆتاییشدا باسی لەوە کرد: گەلێک کە لە عێراق و سووریا لە قەوارەی "حەشدی شەعبی" و "قەوای وەتەنی" هەنگاوی ناوەتە مەیدانی شەڕ، توانیان پیلانی دۆزژمنان پووچەڵ بکەنەوە و لە لوبناندا حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆکە بۆتە نمانەی دەسەڵاتی گەل و ئەگەر ئەمریکا و سعوودییەکان بە دوای قەیران سازی لەو وڵاتەدان و تەواو گوشاری خۆیان بۆ ئاژاوەنانەوە لە لوبناندا خستۆتە گەڕ بەو هۆیەیە کە هەست دەکەن هیچ پێگەیەکیان لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا نابێت.

News Code 14692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =