لایه‌نگری هیچ یه‌کێک له‌ هه‌ولێر و به‌غدا نین

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ڵێت که‌ "هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرژییانه‌ی كه‌ركووكدا نین، به‌ڵام لایه‌نگیری هیچ یه‌كێك له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ناكه‌ین".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕووسیا ئه‌لیه‌وم، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا  به‌ ئاماژه‌ به‌ شه‌ڕی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ که‌رکووک ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وان لایه‌نگری هیچ لایه‌نێکی ئه‌و پێکادانه‌ ناکه‌ن.

ترامپ له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران له‌ کۆشکی سپی وتی: ئێمه‌ له‌ مێژه‌ په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌یه‌ و له‌ پشتی عێراقدا وه‌ستاوین ئه‌گه‌رچی ئه‌رکی ئێمه‌ نه‌بووه‌ له‌ وڵاته‌دا بین. به‌ڵام له‌م شه‌ڕه‌دا پشتی هیچ لایه‌نێک ناگرین.

News Code 13694

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =