به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی:پاش شه‌هید کردنی شێخ نه‌مه‌ر ئه‌م کاره‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ک پاساو نادرێت.
وتیشی: به‌داخه‌وه ڕژێمی سعوودیه له ماوه‌ی ۲ ساڵی رابردوودا له به‌رانبه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جێگیر کردنی ئاشتی و برایه‌تی له ناوچه‌یه‌کدا که مه‌ترسی تیرۆریزمی له‌سه‌ره وه‌ستاوه.
زه‌ریف ڕایگه‌یاند که عه‌ره‌بستانی سعوودی به پیجه‌وانه‌ی ڕه‌وتی به‌ره‌نگاریی تیرۆریزم له‌م ناوچه جووڵاوه‌ته‌وه و هاوئاهه‌نگ بووه له‌گه‌ڵ رژێمی زایۆنی، دژی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران و ڕۆژئاوا و هه‌وڵیشی داوه له پیناو دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت.
جه‌ختیشی کرد که ده‌بێ ڕه‌وتی شڵه‌ژاندن بوه‌ستێندرێت و ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه که ئێران به دوای تهنگژنانهوه نییه له ناوچه‌که‌دا و بڕوای تاران ئه‌مه‌یه که ده‌بێ بۆ پاراستنی یه‌کگرتووی جیهانی ئیسلام بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕژێمی زایۆنی یه‌کڕیز بین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی به سینگ فراوانی به‌ره‌وڕووی کێشه‌کان و ئه‌م کێشه‌یه‌ی ئێستاش ده‌بێته.
ئه‌وه‌شی وت که هێرش بردن بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئێران مایه‌ی قبووڵ کردن نییه و به‌لای سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئێرانه‌وه ئیدانه‌یه و ئێمه به‌رپرسیارین له پاراستنی گیانی دیپلۆماتکارانی بیانی میوان له ئیران و هه‌روه‌ها پاراستنی شوێنه دیپلۆماتیکه‌کانی وڵاتان.
ئه‌وه‌شی وت که ئێران ئه‌و که‌سانه‌ی که به هێرش کردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی سعوودیه یاسایان شکاندووه ڕووبه‌رووی یاسا ده‌کاته‌وه به‌لام جێگای داخه که ده‌وڵه‌تی سعوودی به سیاسه‌تی تهنگژهکارانه درێژه‌ی به کێشه‌که‌دا.
زیادیشی کرد که ئێران سیاسه‌تی هاوکاری و هاوڕایی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کان هه‌یه و بۆ جیهانی عه‌ره‌ب وه‌ک به‌شێکی گرینگ له جیهانی ئیسلام رێزمان هه‌یه و هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌رده‌وام بێت.
محمه‌د جه‌واد زه‌ریف سپاسی ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌ڵوێستی ژیرانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی کرد و وتی: هیوادارین هه‌مووان له ناوچه‌که بگه‌ن به لێکتێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش و شڵه‌ژاندن و ته‌گه‌ره‌نانه‌وه که ڕه‌وشتی هه‌ندێ لایه‌نه وهلابنن.
Your Comment