به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی عێراقی واع، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له درێژه‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆیان بۆ ئازاد کردنی حه‌ویجه له پارێزگای که‌رکووک چه‌ند گوندێکیان له ده‌ستی داعش ئازاد کرد.
به پێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی عێراق حه‌شدی شه‌عبی به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی داوه که گونده‌کانی عه‌سرییه، تلیل قهمهر و سه‌تیح له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ویجه ئازاد کراون.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه که گونده‌کانی دوکشـمهنی کوبرا، شێخ سامی بهلداغ، ڕبیزه و سه‌ید کاتعیش له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش ئازاد بووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌م ئۆپراسیۆنه به پشتیوانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای عێراق ئه‌نجام بووه و هێزه ئه‌منییه‌کان خاوێن کردنه‌وه‌ی جاده‌کان و ماڵه‌کان له بۆمبه چێندراوه‌کانیان له ناوچه‌که ده‌ست پێ کردووه.
Your Comment