به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جه‌زیره، ئان سان سوچی، ڕاێژکاری باڵای ده‌وڵه‌تی میانمار و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبل پیشێل بوونی مافی موسوڵمانه‌کانی میانماری ئیدانه کرد.
ئه‌و له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: نیگه‌رانی دۆخی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی میانمارم که له وڵاته‌که‌یان ڕا ده‌که‌ن. له ناخه‌وه ئه‌و ئازاره‌ی خه‌ڵکی ڕاخین ده‌یچێژن هه‌ستی پێ ده‌که‌م، ئێمه هه‌رجۆره پێشێل کردنێکی مافی مرۆڤ ئیدانه ده‌که‌ین.
سوچی زیادی کرد: له دژی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که یاساکانی وڵاتیان پێشێل کردووه و تووشی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بوون ڕێوشوێنی یاسایی ده‌گیردرێته به‌ر و سزا ده‌درێن.
ئه‌و وتی که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له دژی هه‌ر که‌سێک ده‌وه‌ستێته‌وه که تووشی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ده‌بێت، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاواره بوون دانوستان بکات و له نزیکه‌وه به‌دوادا چوون بۆ دۆخی ئاواره‌کان و موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته بکات.
سوچی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که ده‌وڵه‌تی میانمار سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشنیاره‌کانی لێژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕێبه‌ری کوفی عه‌نان جێبه‌جێ بکات.
شایانی باسه که نزیک به یه‌ک مانگه که ناکۆکییه‌کان له نێوان که‌مینه‌ی موسوڵمانی میانمار و بوداییه‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. له‌م ده‌مارگژیانه‌دا تاکوو ئێسته ۴۱۰ هه‌زار که‌س له میانمار ڕایان کردووه و ئاواره‌ی وڵاتی به‌نگلادش بوون.
بۆچوونی ئێوە