به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شیمار حیمۆ ،چالاكوانی سیاسی کوردی سووریا به پی ی‌و که‌ی میدیای راگه‌یاند: دوێنێ دوو شه‌ممه له قه‌زای مه‌نبه‌جی باشوری رۆژئاوای كۆبانێ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك رووفاتی تێدایه.
حیمۆ ئه‌وه‌شی وتوو که گۆڕه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره قێزه‌ونه‌كانی داعش كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا هێناویه‌تی.
روونیشكردووه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ی تیمی پسپۆڕه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ رووفاته‌كان ده‌كرێت و هه‌وڵی ئاشكراكردنی ناسنامه‌كانیان ده‌درێت.
Your Comment