به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فاڵح فه‌یاز، لە کاردانه‌وه به قسه‌کانی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به ڕۆڵگێڕانی ڕاوێژکارانی بیانی له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر وتی: قسه‌کانی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌مباره‌وه زۆر ڕوون و دروست نه‌بووه.
ئه‌و زیادی کرد: حه‌شدی شه‌عبی له سه‌ره‌تای چالاکییه‌کانی خۆی له ئه‌زموونی زۆر که‌س له به‌ستێنه جۆراجۆره‌کان که‌ڵکی برد، به‌ڵام ئێسته بووه‌ته ڕێخکراوێکی سه‌ربازی پێشکه‌وتوو که چه‌کی قورسی پێشکه‌وتووی هه‌یه و له ئێستادا پێویستی به پشتیوانی که‌س نییه.
شایانی باسه که ماوه‌ی ۳ ڕۆژه ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر به به‌شداری سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌کان ده‌ستی پێ کردووه.
Your Comment