دەمیرتاش ده‌وڵه‌تی تورکیا تووڕە ده‌کات/ کاردانەوەی داوود ئۆغڵۆ

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە پێداگری لە سەر هەڵوێستەکانی خۆی لە هەمبەر ڕووسیا، ڕەخنەی هاوسەرۆکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کوردەکانی لە هەوڵی تورکیا بۆ داخستنی فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسیای بە خیانت وه‌سف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە توودەی زەمان، "ئەحمەد داود ئۆغڵۆ" سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆی له‌سه‌ر لێدوانەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە ماوەی سەفەری بۆ مسکۆ، ئەوی بە خیانت تۆمەتبار کرد.

داود ئۆغڵۆ لێدوانەکانی دەمیرتاش سەبارەت بە ئیدانەکردنی هەوڵەکانی مانگی ڕابردووی تورکیا لە داخستنی فرۆکەی شەڕکەری ڕووسیای هەڵە و نیشانەی خیانت بە نەتەوەی تورکیا لێکداوە و هەروەها پارتی دیموکراتیکی گەلانی بە پشتیوانی لە تەواو ئەو لایەنانەی کە دژی ئەنقەرەن، تۆمەتبار کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی مسکۆ هەر چەشنە تۆمەتێک سەبارەت بە پێشێل کردنی سنووری ئاسمانیی تورکیا ڕەت دەکاتەوە و ڕادەگەیێنێت کە فرۆکەی وڵاتەکەی لە خاکی سووریادا لە لایەن هیزەکانی تورکەوە کراوەتە ئامانج و دەوڵەتی ئەنقەرە دەبێ لەوبارەدا داوای لێبووردوویی لە ڕووسیا بکات.

هاوکات نوێنەرانی کوردی تورکیا دەڵێن کە ئەنقەرە بە داکۆکی لە سەر سەرکوتی ئەندامانی پەکەکە، خۆی بواردووە لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ داعش.

شیاوی ئاماژەیە کە "سێرگەی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دیداری رۆژی ڕابردوو لە گەڵ دەمیرتاش، وتی: مسکۆ ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەک لە گەڵ تەواو هێزە زەوینییەکان و لەوان ئەو کوردانەیە کە لە ناوخۆی خاکی سووریا لە دژی تیرۆریزم شەڕ دەکەن.

لاڤرۆف هەروەها وەک بەشێک لە هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا، جەختی لە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی تەواو هێزە بەشدارەکانی ناو سووریا بۆ شەڕ لە دژی داعش کردەوە.

News Code 1190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =