به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوارنیوز، هه‌واڵ گابار، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ڕایگه‌یاند که نزیک به ۶۰۰ تیرۆریستی داعشی خۆیان ڕاده‌ستی هێزه کوردییه‌کان کردووه و ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م له داعشییه‌کان له‌م شاره‌دا ماون.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کاتی ئازاد بوونی ته‌واوی شاره‌که له ده‌ستی داعش وتی: زیاد له نیوه‌ی شاره‌که ئازاد بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێمه پێشبینی ده‌که‌ین ئازاد کردنی ته‌واوی شاره‌که ۴ مانگی دیکه بخایه‌نێت.
گابار جه‌ختی کرد: نزیک به هه‌زار تیرۆریستی داعشی له ڕه‌قه‌دا ماون و داعش به ته‌واوی وره‌شی له ده‌ست داوه.
ئه‌و وتی: ئێمه له هه‌موو سووچهکانهوه پێشڕه‌وی ده‌که‌ین، به‌ڵام زۆر به هه‌ستیارییه‌وه، چون هه‌موو شه‌قامه‌کانی ڕه‌قه مین ڕێژی کراوه و تیرۆریسته‌کان له خه‌ڵکی سڤیل وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤیش سوود ده‌به‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ته‌لال حه‌سۆ، وته‌بێژی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا به ڕۆیترز ڕایگه‌یاند: له باکووری ڕه‌قه داعش بوونی نه‌ماوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی مینه چێندراوه‌کان له‌م ناوچه‌یه یه‌کجار زۆره و ئه‌مه‌ش پێشڕه‌وییه‌کانی خاو کردووه‌ته‌وه.
Your Comment