به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له به‌غداد ئه‌لیه‌وم، عه‌دنان فه‌یحان، سه‌رۆکی نووسینگه‌ی سیاسی به‌ره‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق که یه‌کێکه له گرووپه‌کانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له میانه‌ی گفتوگۆیێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم بیه‌وێت خه‌ونی خۆی سه‌باره‌ت به ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌دی بێنێت، ئاماده‌ین که ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه.
فه‌یحان زیادی کرد: ئێمه هۆشدار به بارزانی ده‌ده‌ین که بوێری ئه‌وه به خۆی نه‌دات که سنووره‌کان به خوێن دیاری بکات.
پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاند بوو که ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له ۲۵‌ی سێپتامبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مه‌ش ناوچه جێ ناکۆکه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م ناوچانه بریتن له شه‌نگال، خانه‌قه‌ین و که‌رکووک و چه‌ند به‌شێکی دیکه که له ده‌ره‌وه‌ی سنووری یاسایی هه‌رێمی کوردستانن و بڕیار بوو له میانه‌ی ماده‌ی ۱۴۰ی ده‌ستووری عێراقی چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ئه‌م ماده‌یه تاکوو ئێسته جێبه‌جێ نه‌کراوه و بووه‌ته یه‌کێک له بابه‌ته ناکۆکه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
Your Comment