به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کریس کۆچرا، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیاری فه‌ڕه‌نسی و نووسه‌ری کتێبی "بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد" له ته‌مه‌نی ۷۹ ساڵه‌ییدا کۆچی دوایی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م نووسه‌ره دیاره‌ی فه‌ڕه‌نسا ۳ ڕۆژ پێش ئێستا کۆچی کردووه، به‌ڵام هاوژینه‌که‌ی دوێنێ هه‌واڵی مردنه‌که‌ی ئاشکرا کرد.
ئه‌و یه‌کێکه له‌و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانه‌ی که له نێو کۆمه‌ڵگایی کوردیی لاینگری تیابه‌ت به خۆیی هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌م که‌سایه‌تییه ئه‌ورووپییه به‌رده‌وام په‌رۆشی دۆخی کورد بووه و گرنگی پێداوه.
کتێبی "بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد" له لایه‌ن ئیبراهیم یونسی، وه‌رگێڕی دیاری کورده‌وه کراوه به فارسی، کۆچر اههروهها ۳ کتێبی دیکه‌شی له سه‌ر کورد به فه‌ڕه‌نسی نووسیوه.
کریس کۆچرا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه که دۆسیه‌ی کورد له ڕوانگه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی بێلایه‌نه‌وه ڕچاو بکات و به‌شێک له مێژووی سه‌رده‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به دروستی بنووسێته‌وه.
Your Comment