بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کەناڵی "السومریه"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وڵاتانی عەرەبی بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکڕیزانە لە هەمبەر دزکردنی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق، بانگهێشت کرد. ئەو لە هەمان کاتدا بە ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە ئامادەبوونی هێزی زەوینی بیانی لە ناو خاکی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە داعش پیلانێکی ئاژاوەگێڕانەی گرتووەتە بەر بۆ شهڕ کردنی ڕواڵەتی ئایینی ئیسلام.
عەبادی کە سەفەری بۆ چین کردووە لە پەراوێزی دیداری لە گەڵ باڵوێزانی وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکی وەفدە دیپلۆماتیکییەکان لە پهکین، وتی: هێزە عێراقیهکان لە شەڕ دژی داعش سەرکهوتنی بهردهوام وهدهست دێنن، کە نوێترینیان لە رۆمادی بووە.
ئەو لە پێناو ئاگادارکردنەوەی باڵوێزانی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بەو هەوڵانەی کە بهغدا بۆ بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر پێشێل کردنی سەروەری و دەسەڵاتی نیشتمانی وڵاتهکهی لە لایەن تورکیا و جێگیربوونی هێزەکانی تورکیا لە وڵاتەکەی بە بێ ڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراق، ئەنجامی داوە، ڕوونی کردەوە: هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی له بهرژهوهندی ئێمەیە و وڵاتانی عەرەبی دەبێ لەوبارەوه هەڵوێستێکی هاوڕیزانە بگرنە بەر. ئێمە پێداگرین لە سەر پەیوەندی گونجاوی درواسێتی و هەروەها خۆبواردنی هەر چەشنە هێزێکی بیانی لە ئامادەبوون لە خاکی عێراقدا.
شیاوی باسە کە ئەنقەرە لە سەرەتاکانی دیسامبێری ٢٠١٥ەوە سەدان هێزی سەربازی خۆی لە بەعشیقە لە باکووری عێراق جێگیرکردووە و پاگهندهی ئهوه دەکات کە لە پێناو ڕاهێنان و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراق بۆ شەڕ لە گەڵ داعش ئەو کارەی کردووە. بەغداش بە ئیدانەکردنی ئەو کارەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هیچ داواکارییەکی بۆ جێگیربوونی ئەو هێزانە لە خاکی عێراق ئاراستەی تورکیا نەکردووە.
Your Comment