-
ئێران: ئەنجامی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیار نییە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ئەگەرچی ناوەڕۆک و ئەنجامی دانوستانەکان پێشبینی ناکرێت، بەڵام هێلە سوورەکانی ئێمە تەواو دیاری کراون و پەیوەستن بە ئاکاری ئەمریکا و هەلومەرجەکان.
-
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی دوو کەسی نوێی و چەند ڕێکخراوە و کەشتییەکی خستۆتە لیستی سزا نوێیەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە.
-
سەرلەشکەر باقری: جیهازاتی ئێران هاوسەنگی شەڕەکانی ڕۆژی دنیایە
سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداریی ئێران وتی: جیهازاتی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوسەنگی شەڕەکانی ڕۆژی دنیایە.
-
ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان
شەقامە جەمسەرییەکانی حەرەمی ڕەزەوی، لێوڕێژە لە شەوقی زیارەتکارانێک کە لە سەرتاسەری ئێرانەوە هاتوونەتە مەشهەد، بۆوەی شەوی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا جەژن بگرن.
-
منداڵانی برسی لە غەزە دەمرن
زایۆنیستەکان بە کەڵک وەرگرتن لە سیاسەتی برسیکردن لە دژی غەززە درێژەیان بە تاوانە بێ وێنەکانیان داوە و دانیشتووانی ئەم ناوچەیەیان بە قەیرانێکی جیددی بەرەوڕوو کردووەتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی: مافی گەلی فەلەستین دەبێ بپارێزرێت
نێچيرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتيى نوێى فهلهستين له ههولێر جهختیان له پاراستنى مافى گهلى فهلهستين کردهوه
-
گەڕانەوەی تاڵی کوردە دەرکراوەکانی هەرێم لە ئەورووپا
بە زیاد بوونەوەی گوشاری وڵاتانی ئەورووپی بۆ دەرکردنی کۆچبەران، سەدان گەنجی عێڕاقی دوای ساڵەها کۆچی پڕ لە مەترسی دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
-
ڤاکسینی ئێرانی HPV هاتە بازاڕ
سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان، لە دەسپێکی بڵاو کردنەوەی ڤاکسینی ئێرانی HPV لە ئێران هەواڵی دا.
-
جۆلانی لە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل هەواڵی دا
سەرکردەی ڕژێمی دەسەلاتدار لە سووریا، دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیلی پشت ڕاست کردەوە.
-
شەتڵی برێنج
برێنج واتا "بە ڕەنج" درووس دەبێ، دانەوێڵەیەکی زۆر گرینگە بۆ خواردن لە جیهان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەم ڕاپۆرتەدا چاندنی شەتڵی برێنج لە باکووری ئێران دەبینین.
-
جەختی فەڕەنسا لە سەر ڕێکەوتنی نێوان کورد و دیمەشق
ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆمارری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە پاریس پاڵپشتی دەکات لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و ئیدارەی خۆسەری کوردەکان.
-
"الجزیرە" لێکی دایەوە؛
ترامپ چۆن لە زەڵکاوی یەمەندا چەقی؟
دۆناڵد ترامپ کە پێی وابوو دەتوانێ شکستەکانی جۆ بایدن بۆ سەرکەوتنەکانی خۆی بگۆڕێت، لەگەڵ هێرشی سەربازیی بۆ سەر یەمەن، خۆی یەخسیری زڵکاوێکی گەورەتر کرد.