-
ئێران: هەواڵی دیداری ترامپ و پزشکیان درۆیەکی بێ بنەمایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەنگۆی کۆبوونەوەی پزیشکان لەگەڵ ترامپ لە هەفتەی داهاتوو، ناڕازیبوونی لایەنە دانوستانکارەکان لەگەڵ عومان، پێشنیاری ئێران بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و هاوشێوەکانی ساختە و بێ بنەمان.
-
ڕۆڵی تاران لە ئاگربڕی یەمەن و ئەمریکا
نیۆیۆرک تایمز ئیدعای کرد کە تاران لە وەستاندنی هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر پاپۆرە ئەمریکاییەکان کە بووە هۆی ئاگربڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە.
-
داهاتووی نادیاری هەرێمی کوردستان پاش داخرانی پەرلەمان
گۆڤاری نیوعەرەب لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانیویەتییە خەسانی یەکجاریی پێکهاتە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان پاش داخرانی پەرلەمان و ڕەوتی یاسادانان و بەرزبوونەوەی ململانێی دەسەڵات لە پێکهاتەی سیاسیی ئەو بەشە لە خاکی عێراق.
-
کەنداوی فارس نیشانەی مێژوو و شوناسی ئێرانییەکانە؛ هەر جۆرە گۆڕانێک تێیدا ئیدانە کراوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دڵنیام سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەزانێت کە ناوی کەنداوی فارس سەدان ساڵ مێژووی هەیە و لەلایەن هەموو نیگارکێش و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بە فەرمی ناسراوە و هەر جۆرە گۆڕانێک تێیدا ئیدانە کراوە.
-
ئەنساروڵڵای یەمەن: هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل ناوەستێت
بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئهمڕۆ چوارشەممە ڕایانگهیاند، كه ڕێککەوتنی نێوان سهنعا و واشنتن مەرجی ڕاگرتنی دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن دیاریکردووە، دڵنیاییش دهدات لهوهی وهڵامی ههر هێرشێكی ئیسرائیل دهدهنهوه.
-
پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران کرایەوە
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کردنەوەی پێشانگای کتێبی تاران وتی: دروشمی سی و شەشەمین پێشانگای کتێب لە ژێر ناوی "با بۆ ئێران بخوێنینەوە" لە ڕاستیدا درێژەپێدەری فەرمانەکانی ڕێبەرە.
-
ڕێبەری ئێران: گرینگترین ئەرکی حەوزە، هەوڵی ئاشكرا و دروست کردنی بەستێن بۆ شارستانیەتی ئیسلامیە
ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا بۆ کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەدەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حەوزەی علمیەی قوم وتیان: گرینگترین ئەرکی حەوزە، هەوڵی ئاشكرا و دروست کردنی بەستێن بۆ شارستانیەتی ئیسلامیە.
-
هێشتا کات و ساتی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دیار نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: زانیاری سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە لایەن ناوبژیوانی عومانەوە ڕادەگەیەندرێت .
-
یەمەن کۆپاپۆڕێکی ئەمریکای تێکشکاند
سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، یەمەنییەکان سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ترامپەوە، کۆپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ترومانیان کردە ئامانج.
-
پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە
لە دیداری پارێزگاری کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارەکانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنە وەکوو هەنگاوێکی گرینگ بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ناوچەیی خرایە بەر باس و پێشوازی لێکرا.
-
سپیرۆ بەزوویی لە ورمێ نمایش دەکرێت
شانۆی "سپپیرۆ" لە نووسین و بەرهەمهێنانی "ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی" و دەرهێنانی "مائیدە دارلەکی"، بەزوویی لە شاری ورمێ و بە زمانی کوردی (کرمانجی) نمایش دەکرێت.
-
ئێران هۆشداریی توندی بە ئینگلیز دا
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە بریتانیا کرد کە ڕێز دابنێت بۆ مافی هاووڵاتیانی ئێرانی و ڕەوتی شوێنگیری دادوەرانەیان بۆ خۆش بکات.