-
دوای دانوستانی ڤیەنا؛
باقری کەنی: ئێران لە داخوازییەکانی پاشگەز نابێتەوە
دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران جارێتر داکۆکی کردە سەر داخوازییە ڕوونەکانی تاران سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و وتی: ئێران لەم ڕێگادا لە داخوازییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە.
-
دەستپێکی خۆپیشاندان لە هەندێ پارێزگای عێراق هاوکات لە گەڵ خۆپیشاندانی سلێمانی
خۆپیشاندانی شارۆمەندانی عێراقی لە پارێزگاکانی دیالە، دیوانییە، بەسرە و میسان بۆ پێک هێنانی دەرفەتی کاروپیشە دەستی پێ کرد.هاوکات خوێندکارە کوردەکان لە پارێزگای سلێمانیش خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
-
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان هەواڵی دا؛
وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی لاواندا میداڵیای زیوی بردەوە
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی لاواندا کە بە میوانداری وڵاتی بەحرەین بەڕێوە دەچێت، میداڵیای زیوی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
-
ڕاپۆرتی تایبەت؛
ئاوارە سوورییەکان چۆن سەرمای زستان تێپەڕ دەکەن؟
ئەلجەزیرە بە بڵاوکردنەوەی وێنەهایەک، دژواری ژیانی ئەو ئاوارە سوورییانە کە پەنایان بردۆتە دەوروبەری ئێدلێب دەخاتە ڕوو.
-
بە تایبەتمەندی نزیک لە مرۆڤ؛
پێشکەوتووترین ڕۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤی جیهان ڕوونوێنی کرا
پێشکەوتووترین ڕۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤی جیهان لە تاقیگەیەک لە بریتانیا ڕوونوێنی کرا. تایبەتمەندی و جووڵەکانی ئەو ماشێنە کە ناوی "ئاماکا" یە، زۆر ڕاستەقینە دێتە بەرچاو.
-
پارێزگاری کوردستان :
هاوردە و بەردەی سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە
پارێزگاری کوردستان، لە پێکهێنانی کۆنسێرسیۆمێکی ئابووری بە بەشداری سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی دا و وتی: بە پێکهێنانی ئەو کۆنسێرسیۆمە سنوورییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و دەتوانرێت بە شێوەیەکی باشتر بەرنامەڕێزی بۆ بکرێت.
-
بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش
ڕێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق
بەرپرسی گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق، لەسەر هەوڵێکی کردەیی و ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش، ڕێککەوتوون.
-
دوای کۆتایی خولی یەکەمی دانوستانەکانی ڤیەنا؛
واشنتۆن لە ئەگەری سەپاندنی گەمارۆی زیاتر لەسەر ئێران هەواڵی دا
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەگەری دەرکردنی گەمارۆی زیاتر لە دژی ئێران دوای کۆتایی دانوستانەکانی ئەم دواییە هەواڵی دا.
-
ڤیدیۆ؛
هێرشی گورگی برسی بۆ سەر چەند کەس لە جوانڕۆ
چەند گورگی برسی هێرشیان کردە سەر بازاڕی جوانڕۆ و ژمارەیەک لە خەڵکیان بریندار کردووە.
-
بۆ ماوەی چوار مانگ و چەندەمین جارە؛
ئەمریکا، ڕێگە دەدات ئێران وزە بۆ عێراق دابین بکات/ بەری کرانی بەغدا لە گەمارۆکانی ئێران
ڕاپۆرتەکانی نیشانی دەدەن کە ئەمریکا بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی بۆ کڕینی وزە لە ئێرانەوە بۆ ماوەی 120 ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.
-
ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکرات:
هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن شێعەکانەوە پەیوەندی بە کورد نییە
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکی کرد کە خۆیان تێکەڵی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن شێعەکانەوە ناکەن.