بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کوشا لە دیداری سەرۆک و جێگرەکانی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند : پێم وابێت بۆ گەشەی کوردستان لە توان و دەفرایەتی هەموو دڵسۆزان ئەبێ بەهرە ببەین تا هیچ دەرفەتێک لەدەست نەدەین.
زارعی کووشا لە درێژەی قسەکانیدا لە پێکهێنانی کۆنسێرسیۆمێکی ئابووری بە بەشداری سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی دا و وتی: بە پێکهێنانی ئەو کۆنسێرسیۆمە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و دەتوانرێت بە شێوەیەکی باشتر بەرنامەڕێزی بۆ بکرێت.
پارێزگاری کوردستان لە کۆتاییدا هیوای خواست کە بە کۆتایی هاتنی پڕۆژەگەلێک کە خەریکە بەڕێوە دەچن، لە دوو ساڵی داهاتوو پێگەی کوردستان لە بواری بێکاری بگۆڕدرێت.
Your Comment