-
رەییسی لە دیدار لە گەڵ عەمران خان:
بەشداری ئەمریکا لە ئەفغانستان جگە لە ئاوارەیی ئاکامێکی نەبوو
سەرۆک کۆمار وتی: ٢٠ ساڵ بەشداری ئەمریکا لە ئەفغانستان جگە لە ئاوارەیی و کوشتاری زیاتر لە ٣٥ هەزار منداڵ و هەزاران ژن و پیاوی ئەفغانستانی ئاکامێکی نەبوو.
-
لە دووشەمە؛
سەرۆک کۆماری ئێران لە گەڵ سەرۆکی بلاڕووس دیداری کرد
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە لە گەڵ ئەلکساندر لۆکاشنکۆ سەرۆک کۆماری بلاڕووس دیداری کرد.
-
رەئیسی لەدیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان:
لەپێکهێنانی دەوڵەتی گشتگیر لە ئەفغانستان پشتیوانی دەکەین
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران لە پێکهێنانی دەوڵەتی گشتگیر بە هاوکاری هەموو گرووپ و لایەنەکان لە ئەفغانستان پشتیوانی دەکات.
-
بە بۆنەی ٣٩هەمین ساڵوەگەڕی کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە لوبنان؛
خوێندنەوەی کوشتاری سەبرا و شەتیلا، ڕیسواترین و قێزەونترین تاوانی زایۆنیستەکان
یەکێک لە ڕیسواترین و قێزەونترین تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە درێژەی مێژوو تاوانی کوشتاری سەبرا و شەتیلا لە لوبنان بووە.
-
"ستران" نوێترین کۆمەڵە شیعری عەلی ئولفەتی بڵاو کرایەوە
"ستران" نوێترین کۆمەڵە شیعری عەلی ئولفەتی شاعیری ناسراوی کورد کە داگری شیعرە کلاسیکەکانیەتی بڵاو کرایەوە.
-
جیهان ڤاکسینی ئێرانی کۆڤۆبەرەکەت پەسند دەکات
ڤاکسینی کۆڤۆ بەرەکەتی ئێران پەسند کرا و ئەو کەسانەی ئەم ڤاکسینەیان کوتاوە دەتوانن لە کۆبوونەوەی جیهانیی گۆڕانی کەش و هەوای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشدار بن.
-
بۆ بەشداریی لە کۆربەندی شانگهای؛
سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە تاجیکستان
سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی شانگهای گەیشتە دووشەمەی پایتەختی تاجیکستان.
-
لە شەو و ڕۆژێکدا؛
18021 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 453 کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 18021 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
-
ڤیدیۆ؛
وەرزی چنینەوەی ترێ
بە هاتنی وەرزی پاییز ، چنینەوەی ترێ لە باخەکانی سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد.
-
جنیفر ساکی ڕایگەیاند؛
بایدن دەڵێت ڕێگای دیپلۆماتیک بۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە
وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژنامە لە سەر پرسی جیاواز لەوانە پێوەندی لەگەڵ چین و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران قسەی کرد.
-
کەناڵی ئەلمنار:
20 لۆری سووتەمەنی ئێران گەییشتە ناو خاکی لوبنان
کەناڵی ئەلمناری لوبنان ڕایگەیاند کە 20 لۆری سووتەمەنی ئێران گەییشتە ناو خاکی لوبنان.
-
گێڕانەوەیەکی سەیر؛
من تونێلەکەم هەڵکۆڵی/ چۆنیەتی هەڵاتن لە زیندانی ئیسرائیل
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پارێزەری یەکێک لە زیندانیە فەلەستینییەکان کە لە زیندانی ئیسرائیل هەڵهاتبوون لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە، چۆنیەتی هەڵاتنەکەی لە زمانی داڕێژەری سەرەکیەوە گێڕاوەتەوە.
-
لێکۆڵەری ڕێکخراوی جسور هۆشدایی دا:
ئەگەری هێرشی سەربازی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا
ئێنس شواخ پێی وایە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری سووریا دەتوانیت دەسپێکی هێرشی سەربازیەکی دیکە لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر هێزە کوردییەکان بێت.
-
-
ئیسلامی هەواڵی دا؛
ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بڵاو دەبێتەوە
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆم لە پێشکەش کردنی ٢ ڕاپۆرت بە ئاژانس پاش ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە جیهازاتی ناڤۆکی هەواڵی داوە.
-
بژێوی ژیان و ئاسایش لە باکووری سووریا قەیرانیە؛
هۆشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی نالەباری کوردستانی سووریا
کۆمیسیونی لێکۆڵینەوەی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا, وێڕای ئاماژە بە زۆربوونەوەی شەڕی نێوان تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا و زۆر بوونەوەی هێرشەکانی داعش و ناڕەزایی گشتیی, سەبارەت بە دۆخی نالەباری ئاسایش لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا هۆشداری دا.