بە پێی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی ئەمڕۆ لە دیدار لە گەڵ شەوکەت میرزایۆف وتی: چالاک بوونەوەی کۆمیسیونی هاوبەشی هاوکاری و بەشداری چالاکانی کەرتی تایبەت دەتوانێ لە گەشەی پێوەندی دوو وڵاتدا ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێت.
ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران پێ خۆشە پێوەندی ئابووری خۆی لە گەڵ دراوسێیەکانی پتەوتر بکات. پێم وایە روانگەی ئەرێنی ئێوە دەتوانی ئاکامی باشی بۆ وڵاتانی ناوچە و ئەندامانی شانگهای بەدواوە ببێت.
ناوبراو وتیشی: لە پێکهێنانی دەوڵەتێکی گشتگیر بە بەشداری هەموو گرووپ و لایەنەکان کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگرتووی لە ئەفغانستان پپشتیوانی دەکەین.
سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستانیش لەم دیدارەدا وتی: پێشینەی ژیاری و مێژوویی هاوبەشی دوو وڵات دەتوانێ لە گەشەی پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی دوو لایەن کاریگەر بێت و بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاری چالاکانی ئابووری کەرتی تایبەت لە ئێران و ئەفغانستانی بەدواوە بێت.
رەئیسی لەدیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان:
لەپێکهێنانی دەوڵەتی گشتگیر لە ئەفغانستان پشتیوانی دەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران لە پێکهێنانی دەوڵەتی گشتگیر بە هاوکاری هەموو گرووپ و لایەنەکان لە ئەفغانستان پشتیوانی دەکات.
News ID 39163
Your Comment