به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێکخراوی به‌رنامه و پلان داڕێژی پارێزگای کوردستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هونه‌ری کوردی ۲.۵ ملیار ڕیاڵ یارمه‌تی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوانی دا.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه سه‌باره‌ت به‌م یارمه‌تییه ڕایگه‌یاند که یارمه‌تی دانی فستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان هاوکات پشتیوانی کردنه له فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی. هه‌رچی ئه‌م فستیڤاڵه باشتر و ڕازاوه‌تر به‌ڕێوه بچێت، که‌رتی گه‌شتیاری مه‌ریوانیش په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنێت.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه زیادی کرد: مه‌ریوان به تێکۆشانی هونه‌ری خۆی وه‌ک پایته‌ختی شانۆی سه‌رشه‌قامی کوردستان ناسراوه و ئێمه‌ش به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که بۆ خولی ئه‌مساڵ به بڕی ۲۵۰ ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی ئه‌م فستیڤاڵه بده‌ین.
شایانی باسه که فستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت و توانیه‌تی ناوبانگێکی باش له ئێرانیشدا بداته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که هه‌ر ساڵ گرنگییه‌کی تایبه‌ت به‌م فستیڤاڵه بدرێت.
بۆچوونی ئێوە