بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکۆڵەران بە پێی زانیارییهکانی ۱۸۸ وڵات لە شەش کاتی جیاوازدا لە نێوان ساڵانی ۱۹۹۰ و ۲۰۱۳ تێگەیشتن ، دابهزینی کاردکردی گورچیلە لە گەڵ ۴ لە سەدی مەرگەکان لە جیهاندا یا ۲.۲ ملیۆن مەرگدا پێوەندی هەبوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە زیاتر لە نیوەی لە مەرگەکان( ۱.۲ ملیۆن کەیس) پێوەندیی لە گەڵ دڵدا هەبوو لە حاڵێکدا نێزیک یەک ملیۆن کەیسیان لە ژێر کاریگەریی کێشەی گورچیلە بوو.
لێکۆڵەرانی زانکۆی واشنتۆن سایتل ڕایانگەیاند ئەم دەسکەوتانە ڕوانگەیەکی نوێیان سەبارەت بە کاریگەریی سەیری نەخۆشیەکانی گورچیلە پێشکەش کردووە و جەختیان کردووە لە سەر لێکدانەوەی کێشەکانی گورچیلە.
دوکتۆر بێرنادت توماس، سەرپەرشتی گرووپی لێکۆڵینەوە، لە ئەم بارەیەوە دەڵێت : ناسینی کاریگەریی ڕاستەقینەی تەندروستیی گورچیلە لە سەر دڵ و ڕەگەکان و لوولەی میز زۆر گرنگە، بە تایبەتی ئەوەی کە ڕێژەی مەرگ بە ئەو هۆکارەوە لە ساڵی ۱۹۹۰ەوە زیادی کردووە.
بۆچوونی ئێوە