به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هه‌شتومین خولی فیلمی سه‌ربه‌خۆی نه‌مسا له میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێت و فیلمێکی کوردی تێیدا به‌شدار ده‌بێت.
کورته فیلمی ماسی له ده‌رهێنانی سامان حسه‌ین پوور له سنه و به نوێنه‌رایه‌تی ئێران له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌کات و له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره جیهانییه‌کان له ئه‌مریکا، هێند، نه‌مسا، فه‌ڕه‌نسا، کانادا، ڤیه‌تنام، چین، ئا‌ڵمانیا، ئیسپانیا و بریتانیا کێبه‌رلێ ده‌کات.
کورته فیلمی ماسی له نووسین و ده‌رهێنانی سامان حسه‌ین پوور له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستانه‌وه به‌رهه‌م هاتووه و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م فیلمه که‌م بوونه‌وه و قه‌یرانی ئاوه، له‌م کورته فیلمه‌دا ژن و پیاوێکی به ساڵاچوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له کاتی ئاو چوونه‌وه، نه‌ختێک ئاو بۆ ماسییه‌که‌یان بدۆزنه‌وه تاکوو نه‌مرێت به‌ڵام دواجار ناچار ده‌بن له ئاوی ددانه ده‌ستکردیه‌کانی پیره پیاوه‌که بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ماسییه‌که‌یان که‌ڵک ببه‌ن.
ئه‌م کورته فیلمه تاکوو ئێسته به ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆ سامان حسه‌ین پوور مسۆگر کردووه.
شایانی باسه که هه‌شتومین خولی فستیڤاڵی فیلمی نه‌مسا له میانه‌ی ڕۆژانی ۱۷ بۆ ۲۱‌ی مانگی مه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆچوونی ئێوە