AP ١٣٩٥ ڕەشەمە ٢٧ ١٧:٥٣

بۆ یەکەم جار لە ٦ ساڵی ڕابردوودا؛

سووریا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی کردە ئامانج

سووریا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی کردە ئامانج

پاش ئەوەی کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی سنووری ئاسمانی سووریای بەزاندبوو، قەڵغانی ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ یەکەم جار لە ٦ ساڵی ڕابردوودا، ئەو شەڕکەرانەی کردە ئامانج.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی لوبنانی ئەلعەهد، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی جارێکی تر سنووری ئاسمانی سووریایان بەزاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی پاگەندەیان کرد کە ئەو شەڕکەرانە بڕێ ناوچەی سووریایان بوردمان  کردووە.

بەرپرسانی ئاسایشی تێلاڤیڤ ڕاشیانگەیاند کە پاش ٦ ساڵ بۆ یەکەم جارە کە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە دەبنە ئامانجی قەڵغانی ئاسمانی سوپای سووریا.

 دەزگا هەواڵدەرییەکانی ڕژیمی زایۆنی هێرشەکانی قەڵغانی ئاسمانی سووریایان بە ڕێکەوت ناوبردووە.

News Code 8860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha