بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەفتەی کۆتایی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی فووتباڵی ژنان ڕۆژی هەینی ٢٠ ی ڕەشەممە بە بەڕێوە چوونی چەند دیدار لە شارە جیاجیاکان درێژە درا.
نوێنەری پارێزگای کوردستان بە ئەم شکستەوە لە پلەی شەشومی ڕیزبەندی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێ خولی نایابی ژنانی وڵات وەستا و لەم خولەدا مایەوە.
لە ئەم کێبڕکێیانە ١٢ یانە لە یانەکانی وڵات بەشداریان هەبوو و دیدارەکانی خۆیان لە گرووپێکدا و لە دوو قۆناغدا بەڕێوە برد.
شەرمین ڕەحمەتی سەرپەرشت و ڕاهێنەر و پەریسا بەهەشتی زاد وەکوو یاریدەری ڕاهێنەر، یانەی "راهیاب ملل"ی سنەیان لە کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ژنان ڕێنوێنی کرد.
بۆچوونی ئێوە