به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مایكل فالون وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كه ئه‌و هێزانه‌ی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتیوانی ده‌كرێن پێویسته شاری ره‌ققه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعش به‌هاتنی وه‌رزی به‌هار داببڕن پێش ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ رزگاركردنی شاره‌كه.
مایكل فالون به رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند که "هیواده‌خوازین به هاتنی به‌هار شاره‌كه داببڕێنرێت، پاشان ده‌كرێت پڕۆسه‌ی رزگاركردنی ده‌ستپێبكرێت."
ئه‌وه‌شی وت که ره‌قه شارێكی زۆر بچوكه به‌راورد به موسڵ، به‌ڵام ئه‌وه روونه كه داعش به‌هه‌موو هێزیه‌وه به‌رگری ده‌كات، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه پڕۆسه‌ی ئێستا بۆ رزگاركردنی ره‌قه ده‌بێت به‌وردی ئاماده‌كاریی بۆ بكرێت".
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌مساڵی زایینی سه‌رجه‌م عێراق له بنده‌ستی داعش ڕزگار ده‌بێت، وتی: رزگاركردنی ره‌قه دوای موسڵ سه‌ره‌تای كۆتایی خه‌لافه‌تی داعشه.
بۆچوونی ئێوە