به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، "سه‌عد مه‌عن" وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌غدا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشكرای کرد کە هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق توانیویانه خۆکوژێک له ناوچه‌ی سه‌یدیه له باشووری به‌غدا دەستگیر بکەن.
ئه‌م تیرۆریسته به به‌ستنی پشتوێنەی بۆمب ڕێژکراو به خۆیه‌وه ده‌یویست خۆی له نێوان زیارەتکارانی حسه‌ینی له باشووری به‌غدا بته‌قێنێته‌وه. له ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا، ئه‌مه سێهه‌مین جاره که هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق کەسێکی خۆکوژیان به‌ر له ئەنجامدانی کرده‌ی خۆکۆژی دەستگیر کردووە.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که هێرشی خۆکۆژی بۆ سه‌ر تازیەبارانی حسه‌ینی له پایته‌ختی عێراق دوێنێ ۹ شه‌هید و ۲۱ برینداری لێکه‌وه‌ته‌وه.
هه‌ره‌وه‌ها، کاناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند کە هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له درێژه‌ی ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، داوایان له دانیشتوانی شاری ڕومادی کردووه تاکوو له ماوه‌ی ۲۴ کاتژمێری داهاتوودا ئه‌م شاره چۆڵ بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌رچاوه عێراقییه‌کان له نزیک بوونەوە بە کاتژمێری سیفری ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ڕومادی له قۆڵی باشووریی، باکووری و رۆژئاوایی ئه‌م شاره‌وه هه‌واڵ ده‌ده‌ن.
Your Comment