بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەمە ۱۲‌ی ڕێبەندان، پاش لێدوانی جەلال مەحموود زادە نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس، روو لە وەزیری ئابووری وتی: دەبێ لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکدانەوەی کێشەی کۆڵبەرانی سنوورە ڕۆژئاواییەکانی ئێران پێکبهێنرێت.
وتیشی: پێویستە لیژنەیەکی تایبەتی بە شێوەیەکی تایبەت فقکوس بکەنە سەر نەهێشتنی کێشەکانی سنوورنسینەکان بە تایبەتی کۆڵبەران.
کۆڵبه‌ران بۆ داهاتی ۱۰۰ هه‌زار ته‌مه‌نی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
ئه‌م قسانه‌ی پزشکیان جێگری عه‌لی لاریجانی دوای ئه‌وه هات که له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنی مه‌جلیس، جه‌لال مه‌حموود زاده نوێنه‌ری مه‌هاباد ڕوو له وه‌زیری ئابووری وتی: تا ئێستا چه‌ندین جار له کۆبوونه‌وه‌کاندا دواما کردووه که کێشه‌ی کۆڵبه‌ری و سنووره‌کانی ڕۆژئاوای ئێران چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام هیچ تان نه‌کرد.
ئه‌و پرسیاره‌شی کرد که بۆچی هه‌ندێ که‌سی تایبه‌ت به ته‌له‌فونێک هه‌موو مامه‌له‌یه‌کی هاورده و هه‌نارده له سنوور ده‌که‌ن به‌ڵام که‌س ڕێیان پێ ناگرێت که‌چی کۆڵبه‌ره‌کان بۆ ۱۰۰ هه‌زار تمه‌ن پاره یان له سه‌رما ڕه‌ق هه‌ڵدێن یان ده‌چنه سه‌ر مین و ده‌کوژرێن.
نوێنه‌ری مه‌هاباد به ئاماژه به کوژران و بریندار بوونی ۱۶ کۆڵبه‌ر له سنووره‌کانی رۆژاوای ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌م گه‌نجانه بۆ داهاتێکی ۱۰۰ هه‌زار تمه‌نی کاری زۆر دژوار و تاقه‌ت پڕووکێنی کۆڵبه‌ری ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌ندێ که‌س یان که‌سه‌کان به ته‌له‌فۆنێک و هه‌زاران تۆن کاڵا له سنووره‌کانه‌وه هاورده‌ی ناو ئێران ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی سه‌رما لێیان بدات و ۳۰۰ کیلۆ کێش له‌سه‌ر شانیان بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه که نوێنه‌ری مه‌هاباد ده‌ستی به گریان کرد له‌و کاته‌دا که کێشه‌ی کۆڵبه‌رانی باس ده‌کرد.
ڕاشیگه‌یاند که له‌م نادادپه‌روه‌رییه ده‌بێ په‌نا بۆ خودا ببه‌ین.
جه‌لال مه‌حموود زاده وتی: کۆڵبه‌ره‌کان غه‌رامه ده‌کرێن به‌ڵام که‌سانێک به په‌یوه‌ندی تایبه‌تی چه‌ندین میلیارد دۆلار داهاتیان هه‌یه و به بێ مۆڵه‌تی یاسایی کاڵا ده‌هێننه ناو وڵات.
بۆچوونی ئێوە